بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس خزعەلی لە بەیاننامەیەکدا داوای لێکۆڵینەوەی تەواوی لە سەر ڕووداوی هێرشەکەی سەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە.
ناوبراو ڕایگەیاند: باشترە لێژنەیەکی تەکنیکی و پسپۆڕ و متمانەپێکراو بۆ دڵنیایی لە دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی هێرشەکە پێک بهێندرێت.
خزعەلی وتی: ئەگەر هێرشەکە، هێرشێکی ڕاستەقینە بێت بە ڕاشکاوانە ئیدانەی دەکەین.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق وتی: ئێمە پێشتر لە ئەگەری هێرشی سەر ناوچەی سەوز و تۆمەتبارکردنی گرووپەکانی خۆڕاگری هۆشداریمان دابوو.
قەیس خزعەلی وتی: ئەم هێرشە، هەوڵێکە بۆ تێکدانی بارودۆخی عێراق، ئەویش تەنیا یەک ڕۆژ لە پاش تاوانی کوشتاری خۆپێشاندەران و سووتاندنی خێوەتەکانی ئەوان./.