بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووتر و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە عێراق، ئیدانەی هێرشەکەی سەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئێستای ئەم وڵاتەی کرد و وتی کە ئامانج لەم هێرشە تێکدانی دۆخی ئەمنییە.
ناوبراو وتی: ئێمە داوای پێدانی دەرفەت بە سیاسەتمەداران و عاقڵمەندان بۆ تاوتوێکردن و چارەسەرکردنی کێشەکان بە دوور لە هەر کاردانەوەیەکی بەپەلە دەکەین.
مالیکی وتی: ئەرکی سەر شانی هەمووانە کە ئاڵۆزییە ئەمنییەکان لە وڵات دوور بخەنەوە و بە پێی دەستوور پابەندی دیمۆکراسی بن./.