بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هەواڵی هێرشی سەر ماڵەکەی مستەفا کازمی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند: ” هەوڵی تیرۆری سەرۆک وەزیرانی عێراق پیلانێکە نوێیە کە سەرچاوەکەی دەبێت لە ژوورە عەمەلیاتە دەرەکییەکاندا شوێنگریی بۆ بکرێت کە لە ساڵانی ڕابردوو بە دابینکردن و پاڵپشتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان و داگیرکردنی ئەم وڵاتە، بەدەر لە ناسەقامگیری و ئاژاوەگێڕی و ناکۆکی ناوخۆیی، ئەنجامێکیان بۆ گەلی زوڵملێکراوی عێراق نەبووە./.