بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حیزبوڵڵای لوبنان لە سەر هێرشەکەی سەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
لەو بەیاننامەیەدا حیزبوڵڵای لوبنان داوای لێکۆڵینەوەی تەواوی لە سەر چۆنیەتی ئەو هێرشە، ئەنجامدەران و ئامانجەکانی کردووە.
حیزبوڵڵای لوبنان هەروەها داوای هەوڵێکی ڕاستگۆیانەی بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق و ڕێگری لە پیلانگێڕی لەم وڵاتەدا کردووە.
لە بەیاننامەکەی حیزبوڵڵادا هاتووە کە ئێمە داوای چارەسەرکردنی ناکۆکییە سیاسییەکان لە ڕێگای هەستکردن بە نیشتمان دۆستی و وتووێژ و هاوکاری دەکەین.
حیزبوڵڵا هەروەها داوایکردووە کە سەرجەم دەرگاکان بە ڕووی ئەو کەسانەدا دابخرێت کە دەیانەوێت لە ناوخۆوە بۆ خزمەت بە دوژمنان، عێراق بڕووخێنن./.