بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش ئەوەی کە یەکێتی ئەورووپا بڕیاری دەستپێکردنەوەی چالاکی نووسینگەری نوێنەرایەتی خۆیی لە ئەفغانستان دەرکرد، ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانیاش ڕایگەیاند کە دیپلۆماتکارەکانی ئەم وڵاتە دەگەڕێنەوە کابوڵ.
ڕۆژنامەی Welt am Sonntag ڕایگەیاندووە کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو مارکۆس پوتزڵ باڵیۆزی دەستنیشانکراوی ئەڵمانیا و گرووپی دیپلۆماتکارانی ئەم وڵاتە بگەڕێنەوە ئەفغانستان.
ڕۆژنامەکە ئەرک و ڕاسپاردەی باڵیۆزی ئەڵمانیای بۆ پەیوەندی لە گەڵ تاڵیبان گەڕاندووەتەوە.
ئەڵمانیا یەکەم وڵاتە کە لە پاش ڕاگەیاندنی دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی یەکێتی ئەورووپا، دیپلۆماتکارانی خۆی ڕەوانەی ئەفغانستان دەکاتەوە.
ئەڵمانیا دەیەوێت بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان بۆ خەڵکی ئەفغانستان لە گەڵ حکومەتی تاڵیبان لە پەیوەندیدا بێت./.