بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش ئەوەی کە ئەمڕۆ هێرش کرایە سەر ماڵەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پەیوەندیی بە وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتەوە کرد و خۆشحاڵی خۆیی لە تەندرووستبوونی کازمی دەربڕی.
حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لەو پەیوەندییە تەلەفوونییەدا وێڕای گەیاندنی سڵاوی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە مستەفا کازمی، لە تەندرووستی ناوبراو دڵنیا بوویەوە و خۆشحاڵی خۆیی بەو بۆنەوە دەربڕی.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو ڕووداوەی لە دژی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتی دۆست عێراق ناو برد کە لە لایەن نەیاران و بە ئامانجی تێکدانی دۆخی ئەمنی ئەم وڵاتە دەکرێت./.