بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح هێرشەکەی هەینی ڕابردووی ناوچەی سەوزی بەغدا و کوشتن و بریندارکردنی خۆپێشاندەرانی ئیدانە کرد.
ناوبراو وتی کە هەندێک دەستی تێکدەر دەیانەوێت شەڕی نێوان خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنییەکانی عێراق ڕوو بدات.
عامری وتی: ئەو کەسانە لە هەوڵەکانیان بۆ هەڵگیرسانی ئەو شەڕە سەرکەوتوو نابن و ئەنجامدەرانی تاوانەکانی ناوچەی سەوزیش دەبێت سزا بدرێن.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وتی: هەر کەس فەرمانی بۆ جێبەجێکردنی ئەو تاوانە کردبێت و ئەوانەش جێبەجێیان کردووە، دەبێت سزا بدرێن و ئێمە لە بەرامبەر ئەو تاوانە بێدەنگ نابین./.