بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە واشنتن ڕۆژی شەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند: نیگەرانیی نووسینگەکانی ڕۆژنامەوانی وەزارەتی دەرەوە و بەرگری ئەمریکا سەبارەت بە چالاکییە سەربازییەکانی ڕووسیا لە خاک و سنورەکانی خۆمان، وایکردووە زیاتر بیر لە دەستێوەردانە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچە جیاجیاکانی جیهاندا بکەینەوە.
باڵیۆزخانەی ڕووسیا بەرامبەر بە بەرپرسانی باڵای ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە خۆیان ببینن کە چۆن لە وڵاتانی جیهان بە نایاسایی هێزیان هەیە و هەنگاوی دژ بە یاسا و ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییەکان جێبەجێ دەکەن.
نووسینگەی ڕۆژنامەوانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە جموجوڵە سەربازییەکانی ڕووسیا لە نزیک سنورەکانی ئۆکرانیا بووەتە جێی نیگەرانی واشنتن./.