بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، جەختی لەسەر پێویستی گرتنەبەری هەوڵی بەپەلە بۆ ڕێگری لە هەڵوەشانەوەی ئەفغانستان کردەوە.
ناوبراو کۆدەنگی نێودەوڵەتیی بۆ ئەفغانستان بە پێویست ناو برد و وتی: حکومەتی تاڵیبان دەبێت بە ڕەچاوکردنی مافی سەرجەم پێکهاتەکانی ئەفغانستان بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ بکات.
وەزیری دەرەوەی قەتەر داوای لە وڵاتانی جیهان کرد بەشداری لە هەوڵە مرۆڤدۆستانەکان بۆ هاوکاریکردنی ئەفغانستان بکەن و لە جێی پەراوێزخستنی ئەفغانەکان، هەنگاوی جیدی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم هەڵبگیرێت./.