بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش ئەوەی کە لە ڕۆژانی ڕابردوو شاندێکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی هۆشیار زێباری لە بەغدا لە گەڵ سەدرییەکان کۆبووە، سەرچاوە ئاگادارەکان باس لەوە دەکەن کە سەید موقتەدا سەدر سەرۆکی ئەو ڕەوتە بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە هەولێر.
بڕیارە سەدر لە هەولێر لە گەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق کۆببێتەوە.
لە کاتێکدا باس لەوە دەکرێت کە سەدر لە زووترین کاتدا سەردانی هەولێر دەکات، ناوبراو کۆبوونەوەشی لە گەڵ محەممەد حەلبوسی، سەید عەمار حەکیم و حەیدەر عەبادی هەبووە و ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانەکانی بەغداش لە دژی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان وەک خۆی ماوەتەوە./.