بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سندۆقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە لە شەش مانگەی سەرەتایی ئەمساڵ زیاتر لە 460 منداڵ بە هۆی شەڕ و توندووتیژییەکانی ئەفغانستانەوە گیانیان لە دەست داوە.
ئەو دامەزراوەیە بە نیگەرانییەوە باسی دۆخی ئەفغانستانی کردووە و ڕایگەیاندووە کە پاراستنی منداڵان دەبێت لە ڕیزی گرنگترین کارەکانی حکومەتی کابوڵدا بێت.
ڕاشیگەیاندووە کە بوونی پاشماوەی مین و تەقەمنییەکان بووەتە هۆکاری گیان لە دەستدانی منداڵانی ئەفغانستان.
هاوکات لە گەڵ ئەمەش، چاودێری مافی مرۆڤ داوای هاوکاری زیاتری بۆ منداڵانی ئەفغانستان کردووە./.