بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شارەزایان باس لەوە دەکەن کە ئەو داوایەی حکومەتی چین بۆ کڕینی ڕێژەی پێویست لە خۆراکە سەرەکییەکان مەترسی ئەوەی هەیە کە قەیرانی برسێتی ڕوو لە جیهان بکات.
لە ئێستادا نرخی خۆراک و کاڵا و پێداویستییە سەرەکییەکان لە چین بە تایبەت خۆراک و پێداویستییە ڕۆژانەکان، بەرز بووەتەوە و لە هەندێک ناوچەش بەراورد بە ڕابردوو کەمتر دەست دەکەوێت.
ڕاپۆرتە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن کە ڕەنگە حکومەتی چین ترسی لەوە هەبێت دیسانەوە لە وەرزی زستان و هاتنی سەرما، قەیرانی کۆرۆنا لەو وڵاتە سەرهەڵبداتەوە و بەمەش بازاڕەکان و خەڵک دیسانەوە دەکەونە بەر لێشاوی کاریگەرییە ئابورییەکانی ئەم قەیرانە./.