بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “هامبۆرگ” Hamburg بە بەرپرسیاریی “یاسیر ئیرمەک” Yasir Irmak و لە لایەن ڕەوەندیی کوردیی لە وڵاتی ئەڵمانیا و بە نمایشی 42 بەرهەم لە سینەماکارانی کورد و وڵاتانی بیانی لەوانە: 4 فیلمی سینەمایی، 10 بەڵگەفیلم، 24 کورتە فیلمی چیرۆکی و ئەنیمەیشنی و هەروەها 4 فیلم لە بەشی “تایبەت بە منداڵان” لە ڕۆژانی 28ی ئۆکتۆبەر تا 3ی نۆڤەمبەری 2021 لە سینەماکانی “کینۆ” Kino، “زیسە” Zeise و 3001 لە شاری هامبۆرگ لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو و هه‌ڵبژێردراوانی ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه ده‌ستنیشانکران.
ناوی فیلمه براوه‌کانی دوازدەیەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “هامبۆرگ” بریتین له:
ـ خه‌ڵاتی یه‌که‌م به کورتە فیلمی “پەڵە” The STAIN لە دەرهێنانی “شۆڕش وەکیلی” به‌خشرا.
ـ خه‌ڵاتی دووهه‌م به کورتە فیلمی “قەرەنتینە” Qurantine لە دەرهێنانی “محەمەدڕەزا ئەردەڵان” پێشکه‌شکرا.
ـ خه‌ڵاتی سێیه‌م به کورتە فیلمی “کۆدی ئاواتەکان” Cudi of the Wishes لە دەرهێنانی “سەهیم ییلدیز” Semiha Yıldız به‌خشرا.
ـ خه‌ڵاتی لێژنه‌ی دادوه‌رانیش به کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی “دەسپێی دووبارە” Starting Over لە دەرهێنانی “ئەوین بەرازی” Evin Berazi پێشکه‌شکرا.
له دوازدەیەمین خولی خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “هامبۆرگ” ڕێزیی تایبه‌ت لە سینەماکاری کورد ڕەوانشاد “ڕەحیم زەبیحی” گیرا و تیایدا بەڵگەفیلمی بڵندی “نانی پیرۆز” Holy Bread دوایین به‌رهه‌می ئه‌م فیلمسازه بانه‌ییه لە بەرهەمێهنانی سینەماکاری کورد “توورەج ئەسڵانی” و بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی “مادمووڤی” MAAD Movie نمایشکرا و هه‌ندێک له هه‌ڤاڵانی ئه‌م فیلمسازه کۆچکردووه و چه‌ندین سینه‌ماکاری کوردیش سه‌باره‌ت به کاسایه‌تی زەبیحی هاتنه ئاخاوتن.
مەنسوور جیهانی