بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پیلانەکەی ئەمجارەی ئەمریکییەکان لە دەریای عۆمان چەندین لێکدانەوەی بۆ دەکرێت. ئەوان ڕواڵەتێکی دیکەیان بە پرسی دزی دەریایی بەخشیووە. لەو پیلانەی کە لە لایەن ئەمریکییەکانەوە کرا، بۆ یەکەم جارە کە دەبینین وڵاتێکی جیهان بە فەرمی دزی دەریایی دەکات، بە واتایەکی دیکە سوپایەک بە ناوی یەکەی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا نەوتی وڵاتێکی دیکە دەدزێت. ئێران ساڵەهایە ڕوبەڕوی دزینی دەریایی ناڕێکخراو لە کەنداوی عەدەن بووەتەوە بەڵام ئەم هەنگاوەی ئەمریکییەکان بە واتای ئەوەیە کە ئێرانیش دەبێت هێز و توانای خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی دزیی فەرمی دەریایی زیاتر بکات کە دەرگایەکی نوێ لە پەیوەندییەکانی ناوچەکە دەکاتەوە.
ئەوەی کە لەو هەڵمەتەی سوپای پاسداراندا کرا، لە کاتی خۆی و پیشاندەری بەهێزبوونی ئێران بوو. دەتوانین بڵێین کە سوپای پاسداران لە یەکەم نموونەی ئەم جۆرە دزییە دەریاییە هێندە بوێرانە و بەهێزەوە ڕوبەڕوی ئەمریکییەکان بووەتەوە کە ئەستەمە جارێکی دیکە ئەوان پەنا بۆ ئەم پیلانە بێنن. لە هەفتە و مانگەکانی ڕابردوو ئەمریکییەکان بە شێوازی جۆربەجۆر هەوڵی ئەوەیان دەدا زیاتر لە ناوچەکەدا خۆیان پیشان بدەن، بە تایبەت گەشتی فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی ئەو وڵاتە بە سەر ئاسمانی ناوچەی کەنداوی فارس کە هەندێک کات لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بووە. پێدەچێت ئەمریکییەکان هەوڵی ئەوەیان دابێت کە کەشێکی نوێ بۆ ئێران دیاری بکەن کە ئەم هەنگاوەیان بۆ دزینی نەوتەکەی ئێران بەشێک لەو پیلانگێڕییە بووە کە ڕوبەڕوی وەڵامێکی توندی سوپای پاسداران کرایەوە. لەو هەڵمەتەی سوپای پاسداران دوو بابەت بە ڕوونی دەبینرا، سوپای پاسداران هێزەکانی خۆیی لە ڕێگای دابەزینی ئاسمانییەوە ناردە سەر کەشتی دووەم، ئەمەش بە واتای ئەوەیە کە کۆپتەرەکانی سوپای پاسداران لەو ناوچەی کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا بووە گەشتی کردووە کە ئەمەش پەیامێکی بەهێز و ڕوبەڕوبونەوەی سەرجەم هێڵە سورەکانی ئەمریکایە، هاتنی ئەمریکییەکان لەم بەشەدا لە گەڵ کەشتییە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە بووە کە لەم بەشەشدا یەکە دەریاییەکانی ئێران ئەمریکییەکانیان پاشگەز کردەوە و پاش ئەوەی کە دزە ئەمریکییەکان دیسانەوە پێداگری لە سەر پیلانەکەیان دەکەن ڕوبەڕوی هەڵمەتێکی دیکەی بوێرانەی سوپای پاسداران بوونەوە و ئەمەش بە واتای ئەوپەڕی هێز و ئامادەیی سوپای پاسدارانە.
بەڵا، وانەکانی ئەم هەڵمەتە چیمان پێ دەڵێت؟ تەنیا زمانێک کە لە بەرامبەر ئەمریکییەکان بەکار دێت، بەهێزبوونە. ئەگەر سوپا تەنیا لە چوارچێوە ڕێکارنامەکاندا وەڵامی ئەمریکییەکانی دەدایەوە، هیچ کات ئەنجامی ئەمڕۆ مسۆگەر نەدەبوو. هێزی دەریایی ئەمریکا بە گەورەترین هێزی دەریایی لە سەر ئاستی جیهان دادەنرێت بەڵام قارەمانانی هێزی دەریایی سوپای پاسداران، فریوی چەک و کەرەستە سەربازییەکانی ئەوانیان نەخوارد و شکۆی ڕواڵەتیانەی ئەوانیان لە ناو برد. ئەم بابەتە خاڵێکی دیکەی تێدایە و ئەوش جوگرافی شوێنی ڕووداوەکەیە. دەریای عۆمان ئەو شوێنەیە کە ئەمریکییەکان وا دەزانن لە هێزەکانی ئێران پارێزراو دەبن بەڵام هەر لەو ناوچەش دەستی هێزەکانی سوپای پاسداران بەوان گەیشت. ئەم ڕووداوە بۆ ئێران دەسکەوتی سیاسی و ئەمنیی دەبێت. وێڕای بەهێزبوونی ئێران لە دانوستانەکانی ڤیەننا، بەهێزبوونی ئەم وڵاتەش لە ئاستی دەریایی بۆ کاراکتەرە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و هەروەها چاودێرانی ڕەوشی ناوچەکە سەلمێندرا./.