بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جێگری گەشتیاریی وەزیری میراتی کەلتوری، پیشەسازی دەستی و گەشتیاریی ئێران وتی: لە پاش دەنگی ئەرێنی ناوەندی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی ڤێزەی گەشتیاری، یەکەم گرووپی گەشتیارە بیانییەکان گەیشتنە ئێران.
عەلی ئەسغەر شاڵبافان ڕایگەیاند کە بە پێی ڕێنماییەکانی ناوەندی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، لایەنە پەیوەندیدارەکانی کەرتی تایبەت و کەرتی حکومی بە کەڵک وەرگرتن لە سەرجەم توانا و دەفرایەتییەکان بۆ پێشوازییەکی شیاو لە گەشتیاران ئامادە دەبن.
گەشتیارانی ڕووسیا ڕۆژی هەینی وەک یەکەم گرووپی گەشتیارانی بیانی لە پاش داخستنی سنورەکان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، گەیشتنە تاران و بڕیارە بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندرووستییەکان، ئاسەوارە مێژوویی و ڕاکێشیگەکە گەشتیارییەکانی ئێران بە سەربکەنەوە.
ئەو گرووپە لە گەشتیارانی ڕووسیا بڕیارە سەردانی پارێزگاکانی کرمان، شیراز و ئەسفەهان بکەن./.