No Result
View All Result
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەوتی نۆڤێمبەر، بۆ یەکەمین جار لە لایەن کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد، مەڵبەندی گشتی سلێمانیەوە فێستیڤاڵی شانۆی پانتۆمایم بەڕێوەدەچێت، لەم فێستیڤاڵەدا چەندین گرووپی شانۆیی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، بەشدار دەبن
غەفور عەبدوڵا ئەندامی باڵای لیژنەی فێستیڤاڵەکە وتی: ئەمە یەکەمین فێستیڤاڵی شانۆی پانتۆمایمە لە کوردستان ڕامان گەیاندووە، ئامانجمان ئەوەیە ئەم جۆرە شانۆییە بناسێنین بە ئەکتەر و دەرهێنەرەکان بۆ ئەوەی بتوانن سودی لێ وەربگرن.
هەروەها وتی : سەرەتا زۆرێک لە وڵاتە بیانیەکان بەشدار بوون، بەڵام بە هۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئاستەنگیان بۆ دروست بوو، لە ئێستادا ١٠ گرووپ لە وڵاتانی دەرەوە(تونس، ئەردەن، لیبیا، ئێران بە دوو گرووپ) لە ناوخۆی کوردستان و عێراق لە شارەکانی (سلێمانی، بابل، بەسڕە، دیالە، نەجەف) بەشدارن ،فێستڤاڵەکە بە نمایشی شانۆی هەرا، کە سێ کچ و دوو کوڕ تێیدا ڕۆڵ دەگێڕن و بەرهەمی سلێمانیە و دەرهێنانی گۆران سەرگەلووی، دەست پێ دەکات.
No Result
View All Result