بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە کۆبوونەوەی لە گەڵ سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی تاوتوێ کرد.
نووسینەی سەرۆکی ڕەوتی حیکمە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە سەدر و حەکیم ئەمڕۆ هەینی کۆبوونەوە.
لەو کۆبوونەوەدا هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق تاوتوێ کرا.
سەدر شەوی پێنج شەممەش لە گەڵ محەممەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم کۆبووە./.