بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەزا جومعە سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی عۆمان لە گەڵ عەلی نەجەفی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر دوایین ڕەوشی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان هەر دوو لا کۆبوونەوە.
سەرۆکی ژووری بازرگانی عۆمان بە مەبەستی بەشداری لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی تەندرووستی وڵاتانی ئیسلامی سەردانی ئێرانی کرد.
ناوبراو بڕیارە لە سەردانەکەیدا لە گەڵ سەرۆکی ژووری بازرگانی ئێران و بەرپرسانی ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانیی ئەم وڵاتە کۆببێتەوە./.