بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی یۆنیسێفدا هاتووە کە لانیکەم 8 منداڵی یەمەنی بە هۆی شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم دواییەی ئەو وڵاتە لە ماوەی 5 ڕۆژی ڕابردوودا کوژراون یان بریندار کراون.
بەیاننامەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەردەوامی شەڕی یەمەن زیانی زۆری بۆ خێزانەکان بە تایبەت منداڵان بە دواوە دەبێت.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە زیاتر لە 10 هەزار منداڵ لە سەرەتای شەڕی یەمەن لە ساڵی 2015 کوژراون یان بریندار کراون، واتە ڕۆژانە 4 منداڵ.
یۆنیسێف پێشتریش ڕایگەیاندبوو کە لە هەر 5 منداڵ، 4 کەس، واتە نزیکەی 11 ملیۆن منداڵ لە یەمەن پێویستیان بە هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان هەیە و ئەمەش لە کاتێکدایە کە 400 هەزار منداڵ زۆر پێویستیان بە خۆراک هەیە و 2 ملیۆن منداڵیش لە مافی خوێندن بێبەش کراون./.