بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فازڵ فەتلاوی لە سەرکردەکانی هاوپەیمانی فەتح وتی کە ساختەکاری و دەستکاریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق وایکردووە کە بەشێکی زۆری لایەنە سیاسییەکان بەرەو بەشدارینەکردن لە حکومەتی نوێ بڕۆن.
ناوبراو وتی: لایەنە سیاسییەکانی بەڵگەی زۆریان لە سەر ئەو ساختەکاری و دەستکاریکردنی دەنگەکان لایە و ئەگەر ئەنجامەکان چاک نەکرێتەوە و ماف بۆ خاوەنی خۆی نەگەڕێتەوە، هیچ کات لە حکومەتی نوێدا بەشداری ناکەن.
فەتلاوی وتی: بەشدارینەکردنی لایەنە سیاسییە کاریگەرەکان وا دەکات کە حکومەتی نوێ، حکومەتێکی لاواز بێت، هەندێک لە لایەنە سیاسییەکان پێگەی سیاسی و جەماوەی تایبەتیان هەیە و بەشدارینەکردنی ئەوان، کاریگەری زۆری لە سەر پرۆسەی سیاسی عێراق بە گشتی دەبێت./.