بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم جێگری ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان لە چاوپێکەوتنی کەناڵی الاخباریە، وتی کە سەرجەم هەوڵەکانی ئەمریکا لە پرۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ شکستی هێناوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە شەڕی ئەم دواییەی نێوان فەڵەستینییەکان و ڕژێمی زایۆنیستی وتی کە پرۆسە سەربازییەکانی شمشێری قودس یەکێک لە سەرکەوتنە مەزنەکانی خۆڕاگری فەڵەستین بووە.
نەعیم قاسم سەبارەت بە سوریاش وتی کە سەرجەم پیلانگێڕییەکان – وەک ئەوەی کە دوژمنان چاوەڕوانیان دەکرد – نەبووە هۆی کەوتنی حکومەتی دیمەشق.
ناوبراو وتی کە ئەگەر دۆخی مەیدانی سوریا پێویست بکات ئامادەین هێزی زیاتر ڕەوانەی ئەو وڵاتە بکەین.
جێگری ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان هەروەها وتی کە ئەمریکییەکان بە ئامانجەکانی خۆیان لە لوبنان نەگەیشتوون و ئەوەی کە وزەی ئێران لە سوریاوە گەیشتە لوبنان، شکستێکی دیکە بۆ ئەمریکییەکان بوو.
وتیشی کە دوژمنایەتییەکانی سعوودیە لە گەڵ حیزبوڵڵا شتێکی نوێ نییە و نایانەوێت ئەم بزوتنەوەیە وەک بەشێک لە حکومەتی لوبنان بێت./.