بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی فەدەوی سەبارەت بە شکستی ڕۆژانی ڕابردووی ئەمریکا لە دزینی کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی ئێران، وتی: بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەکانی ئەم بەرەنگاربوونەوە پڕ لە شانازییەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە بەرامبەر ئەمریکییەکان هاوکات لە گەڵ یادەکانی 13 ی گەڵاڕێزان وەک ساڵڕۆژی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی ڕەوتی ستەمکاری جیهانی، پیشاندەری شکستی دیکەی ئەمریکییەکانە و هێزی دەریایی ئەمریکاش هێمای بەهێزبوونی ئەو وڵاتەیە کە لە لایەن هێزی دەریایی سوپای پاسدارانەوە شکستی هێنا.
ناوبراو وتی: ئەمریکا هەر لە ڕۆژانی سەرەتایی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییەوە دوژمنایەتی و پیلانگێڕییەکانی لە دژی گەلی ئێران دەستپێکرد و تا ئەمڕۆش بەردەوام لە سەرجەم بوارەکاندا لە بەرامبەر ئێرانییەکان شکستی هێناوە.
جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران وتی: ئەمریکییەکان دان بەو شکستەی خۆیاندا دەنێن و بەردەوام دۆڕاوی گۆڕەپانە جیاجیاکانن./.