بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆرج قەرداحی وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان لە چاوپێکەوتنی کەناڵی المیادین ڕایگەیاند کە هیچ کات دەست لە کار ناکێشێتەوە.
ناوبراو وتی کە هەڵوێستی من – سەبارەت بە دژایەتی شەڕی سعوودیە و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن – تووشی گۆڕانکاری نەبووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەرچاوە لوبنانییەکان ڕایانگەیاندبوو کە نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە داوای لە سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمان کردووە گوشاری پێویست بۆ دەست لە کار کێشانەوە بخەنە سەر قەرداحی.
قەرداحی ڕایگەیاندووە کە لە کێشە و نیگەرانی لوبناییەکان تێدەگات بەڵام دەست لە کار کێشانەوەی بە هۆی کاردانەوەی سعوودییەکانەوە، بووەتە بابەتێکی پەیوەندیدار بە کەرامەتی نیشتمانییەوە./.