بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەسر شمەری وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگری نۆجەبا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە وەرگرتنەوەی کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی ئێران لە ژێر دەستی دزە ئەمریکییەکان، هەنگاوێکی پڕ لە شانازییە و بە باشترین شێواز شکۆ و گەورەیی ئیسلام و موسڵمانانی پیشاندا.
ناوبراو ستایشی ئەم هەنگاوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد و جەختیکردەوە کە ئەم شێوازە بوێرانە، شێوازێکی گونجاوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هەڵسووکەوتی دەسدرێژانەی ئەمریکییەکان لە ناوچەکە، ئەو هەڵسووکەوتەی ئەمریکییەکان پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و وەک بێڕێزییە بە دەسەڵات و سەروەری وڵاتانی ناوچەکە.
شمەری لە کۆتاییدا داوای لە سەرجەم گەلانی ئازادیخوازی جیهان بە تایبەت گەلانی موسڵمانی ناوچەکە کرد کە لە ئەگەری دەسدرێژی هەر هێزێکی بێگانە بۆ سەربەخۆیی و سەروەرییان، شێوازی وەک ئەمەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەکار بێنن./.