جام کوردی | JAMEKURDI
پێنجشەممە, حوزه‌یران 19, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home ئابووری

ئایا ئابورییە نەخۆشەکەی تورکیا ئەردۆغان لە کورسی دەسەڵات دوور دەخاتەوە؟

جام کوردی – ڕۆژنامەی فایننشاڵ تایمز لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕوبەڕوی شەپۆلێکی بەرفراوانی ڕەخنە و هۆشدار بووەتەوە سەبارەت بەوەی کە سیاسەت و تێڕوانینەکانی بۆ ئیدارەدانی ئابوریی تورکیا کاریگەر نییە.

تشرینی دووه‌م 4, 2021
in ئابووری
A A
0

RelatedPosts

باڵیۆزی ئەڵمانیا: بەرلین گەورەترین هاوبەشی ئابوری ئەورووپیی تارانە

هێڵی ئاسنی ئیستەنبووڵ – تاران – ئیسلام ئاباد، چین بە ئەورووپاوە دەبەستێتەوە

شووتی بێ تۆو لە ئێران گەیشت

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی فایننشاڵ تایمزدا هاتووە: ئەردۆغان ڕوبەڕوی شەپۆلێکی بەرفراوانی ڕەخنە و هۆشدار بووەتەوە سەبارەت بەوەی کە ئەم سیاسەت و تێڕوانینەی بۆ ئیدارەدانی ئابوریی 756 ملیار دۆلاریی تورکیا کاریگەری نییە. لە کاتێکدا کە گەشەی ئابوری تورکیا لە سەر کاخەز باش دەبینرێت بەڵام لە ڕاستیدا ئەم گەشەیە نەبووەتە هۆکاری دابینکردنی هەلی کار.

ڕێژەی هەڵئاوسانی تورکیا لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ نزیکەی لە سەدا 20 بووە و بەهای دراوی نیشتمانی ئەم وڵاتەش بەردەوام بەرەو دابەزین دەڕوات. دە ساڵ بەر لە ئێستا، هەر دۆلار 1.8 لیر بووە و ئێستا ئەم نرخە گەیشتووەتە 10 لیر.

گرنگترین خاڵ بۆ ئەردۆغان کە لەم ماوەیەدا نۆزدەیەمین ساڵۆگەڕی دەسەڵاتەکەی بەرز ڕاگرت، ئەوەیە کە پاڵپشتی جەماوەری لە پارتی داد و گەشەپێدان بەراورد بە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ساڵی 2018 نزیکەی لە سەدا 10 دابەزیوە و گەیشتووە لە سەدا 30 تا 33.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای پترۆپڵ بۆ ڕاپرسییەکان ڕایگەیاند کە هۆکاری سەرەکی و گرنگی ئەم پاشەکشەی پارتی داد و گەشەپێدان تەنیا دۆخی ئابوری تورکیایە.

ئوزر سنکار وتی کە لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک ناتوانن پێداویستییە سەرەتاییەکانی خۆیان دابین بکەن، لە سەدا 30 ی ئەو کەسانەی کە دەنگیان داوە ناتوانن تێچووی ژیانی خۆیان دابین بکەن، ئەمەش هۆکاری سەرەکی پاشەکشەی پارتی داد و گەشەپێدانی لە ڕووی جەماوەرییەوە.

ڕاپۆرتەکە لە درێژەدا دەڵێت، نەیارانی تورکیا هیچ کات لەم ئاستەدا توڕەییان پێوە نەبینراوە، ئەوان بەو ئاستە لە متمانە گەیشتوون کە ئابورییە لاوازەکەی تورکیا یارمەتیدەریان دەبێت تا حکومەتەکەی ئەردۆغان بڕوخێنن. خولی داهاتووی هەڵبژاردنەکان لە سەدەمین ساڵۆگەڕی دامەزراندنی کۆماری تورکیا، واتە ساڵی 2023 دەبێت بەڵام هەندێک لە شرۆڤەکاران پێشبینی ئەوەیان کردووە کە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە سەرەتاکانی نیوەی یەکەمی ساڵی داهاتوو بەڕێوە بچێت.

کەماڵ قلیچدار ئۆغلۆ سەرۆکی پارتی نەیاری گەلی کۆماری، مانگی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند کە کاتێکی زۆری نەماوە.

ناوبراو وتی: پشوودرێژ بن، ڕەنگە برسی بن، کارەباتان بپچڕێت، دەستگیر بکرێن، بخرێنە زیندانەوە و یان ئەشکەنجە بکرێن، بەڵام کاتی زۆری نەماوە.

بانکی ناوەندی حکومەتی ئەردۆغان لە مانگی تشرینی یەکەم، لە هەڵکشانی ڕێژەی هەڵئاوسان و لە کاتێکدا کە بانکی ناوەندی وڵاتانی دیکەی جیهان ڕێژەی سوودیان بەرز دەکردەوە، ڕێژەی سوودی بانکیی دابەزاند و بەمەش بازاڕەکانی دیسانەوە تووشی شۆک کرد، ئەم هەنگاوە مەترسیدارەش بەهای لیری بەرەو دابەزین بردەوە.

چەند ڕۆژ پاش ئەمەش، سەرۆک کۆماری تورکیا بە بڕیاری دەرکردنی 10 باڵیۆزی وڵاتانی ڕۆژئاوا کە داوای ئازادکردنی بازرگانێکی تورکیان کردبوو، دەیتوانی ببێتە گەورەترین قەیرانی دیپلۆماسی لە دەیەکانی ڕابردوو بۆ ئەنکەرە، بەڵام لە ئاکامدا وازی لەم بڕیارەی هێنا.

یەکێک لە وەزیرە ناڕازییەکان کە هێشتا لە پارتی داد و گەشەپێداندا ماوەتەوە، وتی: سیاسەتی ناوخۆیی، سیاسەتی دەرەوە، ئابوری، هەمووی تووشی دۆخێکی قبووڵنەکراو بووەتەوە. هێشتا دەرفەتێک بۆ گۆڕانکاری ماوە. تەنیا کەسێک دەتوانێت ئەمەش بکات و بڕیارەکان بۆ ئەو دەگەڕێتەوە.

ڕەخنەگرانی ئەردۆغان دەڵێن، ئەمە لێدوانێکی بێ مانایە  و پێداگری لە سەر ئەوە دەکەن کە توانا و کات و بیرۆکەی پێویست بۆ ئەردۆغان تەواو بووە. ئەوان دەڵێن کە نیشانەکانی گۆڕانکاری بەڕێوەیە.

ئەردۆغانی ماندوو و گەشە بە هەر نرخێک

فایننشاڵ تایمز لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا ڕایگەیاند: ئەگەرچی ئەردۆغان هێشتا سیاسەتمەدارێکی بەهێزە بەڵام لە ئێستادا زۆر ماندوو و لاواز دەبینرێت. پێدەچێت ناوبراو لە پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ بەرپرسانی ئاکەپە لە مانگی تەمموز بۆ چەند چرکەیەک خەوی لێکەوتبوو، هەندێک دەنگۆش باس لە دۆخی تەندرووستی سەرۆکە 67 ساڵەکەی تورکیا دەکەن.

بەرپرسانی حکومی دەڵێن، ئەردۆغان هێشتا لە ئامادەبوون لە شەقامەکان وزە دەگرێت، بەڵام چاوپێکەوتنەکانی لە گەڵ خەڵک هەندێک کات تووشی هەڵەی گەورەشی دەکات. ساڵی ڕابردوو، ناوبراو لە بەسەرکردنەوەی شاری مالاتیا لە ڕۆژهەڵات، وەڵامی یەکێک لە دەنگدەران کە باسی برسیبوونی خۆی و خێزانەکەیی دەکرد، وتی کە کێشەکە گەورە پیشان دەدات.

هەروەها ناوبراو لە هاوین، کاتێک ناوچە سووتاوەکانی بە سەرکردەوە، بە هۆی فڕێدانی کیسە چاکان بە ناو خەڵکدا، ڕوبەڕوی گاڵتەجاڕی و ڕەخنەیەکی زۆر بوویەوە.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: ئەردۆغان کە ساڵانێک بە پاڵپشتی پلانی ئابوری بۆ ئاسوودەیی خەڵک سەرکەوتنی بە دەست دەهێنا، بەردەوام بە نادرووستی ڕێژە و ئامارەکانی گەشەی ئابوری بڵاو دەکاتەوە.

سندۆقی نێودەوڵەتی دراو پێشبینی ئەوەیکردووە کە ڕێژەی وەبەرهێنانی ناپەتی ناوخۆیی تورکیا لەمساڵ دەگاتە لە سەدا 9، ڕێژەیەک کە دەگاتە پێشی چین و پاشی هیندستان، بەڵام گەورەترین یەکێتی بازرگانی تورکیا ناسراو بە Tusiad هۆشداریی داوە کە پێداگری بەردەوامی حکومەت لە سەر گەشەی ئابوری بە هەر تێچوویەک، زیان بەم وڵاتە دەگەێنێت.

مووچەی خەڵک زۆر نییە و هەڵئاوسان بەردەوام زیاتر دەبێت

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، زیاترکردنی مووچەکان هاوسەنگیی لە گەڵ ڕێژەی هەڵئاوسان نەبووە. ئەو خێزانانەی مووچە و داهاتی زۆریان نییە زیانێکی زۆریان لەم دۆخە ئابورییەدا بەرکەوتووە. ڕێژەی هەژاری بە شێوازێکی بەرچاو لە 15 ساڵی یەکەمی دەسەڵاتدارێتی پارتی داد و گەشەپێدان بەرەو دابەزین ڕۆیشت بەڵام لە ساڵی 2019 و لە گەڵ قەیرانی ئابوری دیسانەوە بەرز بووەتەوە.

ڕاپۆرتێکی بانکی جیهانی لەمساڵ هۆشدارییدا: ئەم دۆخە بووەتە هۆی ئەوەی تا یەک ملیۆن و 500 هەزار کەس بچنە ڕیزی هەژارەکانەوە و بە گشتی ژمارەی هەژارانی کۆمەڵگای تورکیا بگاتە 8 ملیۆن و 700 هەزار کەس و بەمەش دەسکەوتەکانی سێ ساڵی ڕابردووی لەناو بردووە.

ڕەفعەت گورکایناک مامۆستای زانکۆ لە ئەنکەرە ڕایگەیاندووە کە ئەوەی کە بە خەڵک بڵێین لەم هەلومەرجەدا ئابوری بەرەو گەشەسەندن دەڕوات، سووکایەتییە بەوان.

ناوبراو وتی: ئەوان لە ژیانی ڕۆژانەی خۆیان بێکاری، هەڵئاوسان و دابەزینی توانای کڕین دەبینن و ئاشکرایە ژیانیان باشتر نابێت و لە ڕاستیدا بەرەو خەراپتربوون دەڕوات.

سەرمایەگوزاری ڕاستەوخۆی دەرەکی لە ساڵی 2020 تەنیا 5 ملیار و 800 ملیۆن بووە، لە کاتێکدا کە ئەم ڕێژەیە ساڵی 2007 زیاتر لە 19 ملیار دۆلار بووە.

پاش ئەوەی کە ئەردۆغان دەسەڵاتەکەیی بە سەر دامەزراوە ئابورییەکانی تورکیادا سەپاند، بانکی ناوەندی تەنیا ناوێکی سەربەخۆبوونی لێ ماوەتەوە. ئەو بەردەوام داوای دابەزینی ڕێژەی سوودی بانکیی کردووە و پێی وایە کە ئەم هەنگاوە یارمەتیدەری بەرەنگاربوونەوەی ڕێژەی هەڵئاوسان دەبێت.

ڕاستییەکان بۆ خەڵک بڵاو ناکرێنەوە

ئەندامە ناڕازییەکانی حکومەت و کۆمەڵەی بازرگانانی تورکیا دەڵێن، ئەردۆغان کە ڕەخنەگرانی بە لاوە ناوە، تێگەیشتنی لاوازی لە کەرتی ئابوری هەیە و تەنانەت لە لایەن ئەندامانی کابینەکەی خۆیەوە ڕوبەڕوی ڕەخنەی جیدی دەبێتەوە.

بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی گەورەی تورکیا ڕایگەیاندووە کە وەزیرەکان پێمان دەڵێن کە ئێوە دەبێت لە گەڵ سەرۆک کۆمار قسە بکەن تا لە دۆخەکە تێبگات، بەڵام ئێمە بۆ کاری لەم شێوەیە بکەین؟ ئەمە ئەرکی ئەوانە.

ژمارەیەک لە هاوحیزبییەکانی ئەردۆغانیش دەڵێن کە ئەردۆغان ڕاوێژکارە بەهێزەکانی لە نزیک خۆی ناوێت، هەمووان ئەمە دەزانن بەڵام لە سەر ئەم دۆخە ڕاستییەکان ناڵێن.

بوراک بیلگهان شرۆڤەکاری سیاسی لە زانکۆی TOBB ی ئەنکەرە ڕایگەیاندووە کە ڕێژەی نزمی سوود و دراوی هەرزان لە بەرژەوەندی تۆڕی نزیکانی سەرۆک کۆمارە، بە تایبەت ئەوانەی کە لە کەرتی بیناسازی و گەشتیاری چالاکی دەکەن و یارمەتیدەری مانەوەی دەسەڵاتەکەی ئەردۆغانن.

ناوبراو وتی: تەنیا دەتوانین باس لە دەستەواژەی مانەوە بکەین، ئەو نایەوێت ئابورییەکی بەهێز و گەورە بۆ تورکیا هەبێت، بەڵکوو ئابورییەکی دەوێت کە بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو یارمەتیدەری بێت.

لە درێژەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامە بەریتانییەکەدا هاتووە کە، لە کاتێکدا کە نەیاران باس لە کۆتایی سەردەمی ئەردۆغان دەکەن، بەشێک لە چاودێرانی بیانی هێندە گەشبین نین، ئەوان دەڵێن کە نەیاران تووشی خەون و خەیاڵ بوون./.

Previous Post

حیزبوڵڵای لوبنان: پرۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێی ئەمریکا شکستی هێناوە

Next Post

فەرماندەی سوپای پاسداران: ئەمریکا کارگەی وەبەرهێنانی دیکتاتۆرەکانی جیهانە

RelatedPosts

باڵیۆزی ئەڵمانیا: بەرلین گەورەترین هاوبەشی ئابوری ئەورووپیی تارانە
ئابووری

باڵیۆزی ئەڵمانیا: بەرلین گەورەترین هاوبەشی ئابوری ئەورووپیی تارانە

حوزه‌یران 7, 2025
هێڵی ئاسنی ئیستەنبووڵ – تاران – ئیسلام ئاباد، چین بە ئەورووپاوە دەبەستێتەوە
ئابووری

هێڵی ئاسنی ئیستەنبووڵ – تاران – ئیسلام ئاباد، چین بە ئەورووپاوە دەبەستێتەوە

حوزه‌یران 4, 2025
شووتی بێ تۆو لە ئێران گەیشت
ئابووری

شووتی بێ تۆو لە ئێران گەیشت

حوزه‌یران 4, 2025
بۆچی ئیتر عێراق شووتی ئێرانی ناوێت؟
ئابووری

بۆچی ئیتر عێراق شووتی ئێرانی ناوێت؟

حوزه‌یران 3, 2025
زیاتر لە ٤٩٢ ملیۆن دۆلار کاڵا لە گومرگی کرماشانەوە هەناردە کرا
ئابووری

زیاتر لە ٤٩٢ ملیۆن دۆلار کاڵا لە گومرگی کرماشانەوە هەناردە کرا

حوزه‌یران 1, 2025
ئەمریکا ڕێگریی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سێقۆڵی غازیی نێوان عێراق، ئێران و تورکمانستان کرد
ئابووری

ئەمریکا ڕێگریی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سێقۆڵی غازیی نێوان عێراق، ئێران و تورکمانستان کرد

ئایار 31, 2025
Next Post
فەرماندەی سوپای پاسداران: ئەمریکا کارگەی وەبەرهێنانی دیکتاتۆرەکانی جیهانە

فەرماندەی سوپای پاسداران: ئەمریکا کارگەی وەبەرهێنانی دیکتاتۆرەکانی جیهانە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020