بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وێڕای جەختکردنەوە لە پێکهێنانی خێرای کابینەی نوێی عێراق، ڕەخنەی لەو هەوڵانە گرت کە بۆ ئاڵۆزکردنی ڕەوشی ناوخۆیی ئەم وڵاتە جێبەجێ دەکرێت و وتی: دەبێت حکومەت لە زووترین کاتدا پێک بهێندرێت و چالاکییەکانی دەست پێبکات.
ناوبراو هەروەها داوایکرد کە ئێران و عێراق وەک دوو وڵاتی گرنگ، ڕۆڵی زیاتریان لە دابەزاندنی ئاستی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و ئاشتی و سەقامگیریدا هەبێت.
ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغداش پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق و سەرکەوتنی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای کرد و وتی: ئێران بەردەوام پاڵپشتیی لە عێراق کردەوە و هیوادارە ئەم وڵاتە ڕۆڵی بەرچاوی لە ئاستی ناوچەیی و جیهانیدا هەبێت./.