بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی باقری جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی شەوی چوارشەممە لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی ڤیەننا لە نێوان ئێران و وڵاتانی 1+4 بە ئامانجی هەڵگرتنی گەمارۆ نایاسایی و نامرۆڤانەکان، 29 ی تشرینی دووەم دەست پێدەکاتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند: لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ ئەنریکە مورا جێگری بەرپرسی کاروباری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا ئەو بەروارە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ڤیەننا ڕێکەوتنی لە سەر کراوە./.