بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەدوڵڵا موخلیس فەرماندەی لەشکری کابوڵ لە هێرشەکەی داعش بۆ سەر نەخۆشخانە سەربازییەکەی پایتەختی ئەفغانستان کوژرا.
ناوبراو لە ئەندامانی باڵای گرووپی تاڵیبان بووە کە لە پاش هەڵهاتنی ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان، پێشتر لە هەمووان گەیشتە کۆشکی کۆماری و وێنەی یادگاریشی گرت.
تا ئێستا تاڵیبان هەڵوێستی خۆیی لە سەر کوژرانی فەرماندەکەی خۆی ڕانەگەیاندووە.
گرووپی تیرۆریستی داعش بەرپرسیاریەتی هێرشەکەی سەر نەخۆشخانە سەربازییەکەی کابوڵی لە ئەستۆ گرت./.