بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی یەکی تەلەفزیۆنی ئێران لە بەشی هەواڵەکانی کاتژمێر 2 ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە ئەمریکا دەستی بە سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێراندا گرتووە لە دەریای عۆمان و نەوتەکەی بۆ نەوتهەڵگرێکی دیکەش گواستووەتەوە تا بەرەو ئامانجێکی نادیاری ببات.
هاوکات تێکۆشەرانی هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە هەڵمەتێکی کەم وێنەی سەربازیدا ئەو کەشتییە سەربازییەکان دیسانەوە کۆنتڕۆڵ کردەوە و بەرەو سنورە ئاوییەکانی ئێران گەڕاندوویانەتەوە.
لە درێژەشدا هێزەکانی ئەمریکا بە چەندین کەشتی سەربازی و کۆپتەر بە دوای نەوتهەڵگرەکەی ئێراندا هاتوون بەڵام هێزی دەریایی سوپا هەوڵەکانی ئەوانی شکست پێهێناوە.
هێزەکانی ئەمریکا بەوەش نەوەستان و لە ڕێگای چەندین کەشتی دیکەی سەربازییەوە لە هەوڵی گۆڕینی ئاراستەی کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی ئێراندا بوون کە لەوەشدا سەرکەوتوو نەبوون و کەشتییەکە ئێستا لە ئاوەکانی ئێراندایە./.