بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جوی هود جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنی کەناڵی العربیە وتی کە ئێمە خۆمان بە پابەندی دەستەبەرکردنی ئازادیی کەشتیوانی بۆ ڕێگری لە ناسەقامگیری ئابوری جیهان دەزانین.
ناوبراو وتی کە واشنتن خۆی لە گەڵ هەلومەرج و هەڕەشەکانی ناوچەکە دەگونجێنێت و ژمارەیەکی کەم لە هێزەکانمان لە ناوچەکە سەرقاڵی مەشق و ڕاهێنانن بە هاوبەشەکانمان.
ئەمریکا لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو ژمارەیەک لە هێزەکانی لە ناوچەکە و هەورەها سیستەمی بەرگری ئاسمانی پەتریۆتی لە سعوودیە کشاندووەتەوە./.