بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە چەند ڕێگایەک دەکرێت تەندرووستی دڵ زیاتر پارێزراو بێت. ئەو ڕێگایانەش بریتین لە:
خواردنی تەندرووست بخۆ، دووربکەوە لە خواردنی چەوری، شیرینی و سوێری زۆر.
ڕۆژانە بۆ ماوەی 30 خولەک وەرزش بکە.
واز لە جگەرەکێشان بێنە، لە بەر ئەوەی کە هۆکارێکە بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
کۆنتڕۆڵی کۆلیسترۆڵی خوێنت بکە.
خۆت لە گوشاری دەروونی بە دوور بگرە، لە بەر ئەوەی کە هۆکارێکە بۆ جەڵتەی دڵ و مێشک.
پارێزگاری لە کێشی جەستەت بکە، لە بەر ئەوەی کە قەڵەوی هۆکارە بۆ توشبوون بە نەخۆشی دڵ.
لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە کە پێکەنین هۆکارە بۆ پاراستنی دڵ، هەر بۆیە زیاتر پێبکەنە./.