بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیبراهیم موسەوی ئەندامی فراکسیۆنی وەفاداری بە خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند کە حکومەتی لوبنان بە پێکی ڕێکەوتن یان هاوکارییەکی ناوچەیی و نێودەوڵەتی پێکهێنراوە و فەرەنسا دەیەوێت ئەم حکومەتە تا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکە بەردەوام بێت.
ناوبراو وتی کە پرۆژەی وڵاتانی ڕۆژئاوا بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە لوبنان بۆ لێدانی خۆڕاگرییە و هیچ کات سەر ناگرێت.
موسەوی وتی کە سیاسەت و دژایەتیکردنی وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس بە واتای دەستێوەردانی ئاشکرایە لە کاروباری ناوخۆیی لوبنان و سعوودیە پێگە و داهاتووی خۆیی لە لوبنان لە دەست داوە و خۆیی بە هەندێک کێشەوە لە لوبنان سەرقاڵ کردووە کە بە هیچ ئامانجێک ناگات.
ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی وەفاداری بە خۆڕاگری وتی کە سعوودیە دەبێت بزانێت شکستەکەی سوریا و یەمەنی لە لوبنان بۆ دووبارە دەبێتەوە./.