بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش مانگرتنی چەندین ڕۆژەی شۆفێری بارهەڵگرەکانی پەروێزخان، جموجوڵە بازرگانییەکان لەو خاڵە سنورییە ئەمڕۆ سێ شەممە 2 تشرینی دووەمی 2021 دەستیپێکردەوە.
ئەمەش بە بەدواداچوون و ڕاوێژی بەردەوامی مەهدی شوشتەری سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سلێمانی بە تایبەت سەردانەکەی یەک شەممەی ڕابردووی بۆ ناوچەی گەرمیان و بەسەرکردنەوەی خاڵە سنورییەکە و کۆبوونەوەی لە گەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەرپرسانی دیکەی پەیوەندیدار لە هەرێمی کوردستان مسۆگەر بووە./.