بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوەی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئێران، پێجەمین خولی فێستیڤاڵی«Changing Face International Film (CFIFF)» ئیحسان شاە حسێنی وەک یەکێک لە ئەندامانی وەفدی ناوبژیوانانی پێنجەمین خولی خۆی هەڵبژارد.
ئەم فێستیڤاڵە هەموو ساڵێک لە شاری سیدنی ئۆسترالیا بەڕێوە دەچێت و لە پێنجەمین ساڵی دامەزراندنی خۆیدا پێشوازی لە کورتە فیلم، فیلمی درێژ، هەروەها سیناریوگەلێک بە ڕوانگەی تێڕامان و سەرنج ڕاکێش وەک بەشێکی دانەبڕاو لە ڕەوتی ڕوخساری بگۆڕی سینەما، لە هەموو جیهان دەکات. بەشی دوو ساڵانەی ئەم فێستیڤاڵە بە شێوازی دووساڵانە بەڕێوە دەچێت.
ئیحسان شاەحسێنی تاکوو ئێستا بە دوو کورتە فیلمی « سکوت خدا(بێ دەنگی خودا)» و « مانکن» لە پتر لە 30 فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیدا بەشدار بووە و خەڵاتیشی بە دەست هێناوە.
پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی «Changing Face International Film » بە هۆی پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 26 تا 28ی نۆڤێمبەر بە شێوازی ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت.