بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تەقینەوەکان لە دەروازە و نزیک لە نەخۆشخانەی سەردار داود بووە کە بە وتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی 19 کەسی کردووەتە قوربانی و 43 کەسی دیکەش بەو هۆیەوە بریندار بوون.
تەقینەوەکان خۆکوژی بووە و هەر دوو تیرۆریستەکە کوژراون.
هێزەکانی تاڵیبان شوێنی ڕووداوەکەیان گەمارۆ داوە. سەرەتا تیرۆریستێک ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی لە نزیک نەخۆشخانەکە تەقاندووەتەوە و پاشان ئەوی دیکەش لە دەروازەی نەخۆشخانەکە خۆیی تەقاندووەتەوە.
نەخۆشخانەی سەربازیی سەردار داود کەوتووەتە ناوچەی ئەکبەرخانی شاری کابوڵ./.