بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە هەڕەشەی دژ بە ئێران هیچ کات ئەنجامی نەبووە و ئەمریکا دەبێت لە شکستەکانی لە ناوچەکە وانە وەربگرێت.
ناوبراو وتی کە سەرجەم بژاردە خەیاڵییەکانی ئەمریکا پێشتر لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاقیکراونەتەوە و کارەساتی شکستەکانی ئەمریکا و ئەوانەی کە دەبێت چارەسەری بکەن، بۆ هەمووان ڕوون و ئاشکرایە.
وتیشی کە ئەمریکا وەک هۆکاری سەرەکی ئەم دۆخەی ڕێکەوتنی ناوەکی، دەبێت وانە وەربگرێت./.