بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە میانەی چاوپێکەوتنێکی نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە گەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر، دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و ڕەوشی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات تاوتوێ کرا.
میری قەتەر لەو چاوپێکەوتنەدا کە لە پەراوێزی کۆنفرانسی گلاسکۆ بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند کە لە داهاتوویەکی نزیکدا محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە سەردانی بەیروت دەکات تا ڕێگاکانی پاڵپشتی لە لوبنان و دەربازبوون لەم قەیرانە دیپلۆماسی و ئابورییەی ئێستا لە نێوان لوبنان و وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس تاوتوێ بکات./.