بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەند سەرچاوەیەکی میدیایی ڕایانگەیاندووە کە ڕووسیا سەرقاڵی کردنەوەی دوو بنکەی سەربازی ئاسمانییە لە سوریا.
ئەو دوو بنکەش دەکەونە ناوچە کوردنشینەکان، یەکێک لە نزیک فڕۆکەخانەی سارین لە کۆبانێ و ئەوی دیکەش لە قامیشلۆیە. ئەم هەنگاوەی ڕووسیاش بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەمریکایە.
ئەلکسی لئۆنکۆف شارەزا لە کاروباری سەربازی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی ئەمریکا توانای لەناوبردنی سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی ڕووسیایان لە سوریا نییە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا ساڵی 2018 مووشەکە کرۆزەکانی ئەمریکای تێکشکاند.
هەندێک سەرچاوەش ڕایانگەیاندووە کە ڕووسیا 20 فڕۆکەی شەڕکەری خۆیی ناردووەتە سوریا./.