بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدوڵڵا بوحەبیب بە کەناڵی الجدید ی ڕاگەیاند کە چیدی ئەو لێژنەی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەم قەیرانە سیاسییەی ئێستا لە گەڵ سعوودیە پێکهێنرا، نەماوە، لە بەر ئەوەی کە هەوڵەکانی شکستی هێنا.
ناوبراو وتی: هۆکاری شکستەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بە ئەم قەیرانە بە هۆی دەستێوەردانە ناوخۆیی و دەرەکییەکانەوە بووە قەیرانێکی گەورەتر لە ئاستی ناوچەکە.
بوحەبیب وتی کە سعوودیە بابەتەکەی زۆر گەورە کرد، ئێمە پێمان وایە کە هەر بابەتێک لە نێوان وڵاتاندا بە وتووێژ و دانوستان چارەسەر دەکرێت.
وەزیری دەرەوەی لوبنان وتی کە حکومەت دەست لە کار ناکێشێتەوە و لە ڕووی نێودەوڵەتیشەوە پاڵپشتی دەکرێت.
ناوبراو بەرامبەر بە وەزیری دەرەوەی سعوودیە وتی کە حیزبوڵڵا هێزێکی سەرەکییە بەڵام تەواوی لوبنان نییە./.