بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی وتی کە لە پاش کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ناوەکی هیچ وتووێژ و پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە نێوان تاران و واشنتن نەبووە.
ناوبراو وتی: ئەمریکا بە پێشێلکردنی بڕیاری 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی زنجیرە سزا و گەمارۆیەکی نایاسایی لە دژی گەلی ئێران جێبەجێ کردووە و کێشەی خستووەتە بەردەم پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکانی ئێران و وڵاتانی دیکەی جیهان.
خەتیب زادە سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەننا وتی: ئەمریکا باشتر دەزانێت کە تەنیا بژاردەی ڕێزگرتن و جێبەجێکردنی یاسایە، ئەمریکا و لایەنەکانی دیکە لە توانا و تایبەتمەندییەکانی ئێران ئاگادارن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی کە دانوستانەکانی ڤیەننا لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەم بەڕێوە دەچێت و بەروارەکەشی دیاری دەکرێت./.