بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە عێراق ڕۆژانە 155 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەم وڵاتە کردووە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو بە شێوازی مامناوەند 4 ملیۆن و 901 هەزار بەرمیل نەوتی لە 8 وڵاتەوە هاوردە کردووە.
لە هەفتەی ڕابردوو مامناوەندی هاوردەی نەوتی ئەمریکا لە عێراقەوە ڕۆژانە 155 هەزار بەرمیل بووە و ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەو ڕێژەیە لە دوو هەفتەی ڕابردوو 239 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە.
فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە زیاترین هاوردەی نەوت لە هەفتەی ڕابردوو لە کەنەدا بە 3 ملیۆن و 472 هەزار بەرمیل بووە و مەکزیک بە 631 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، سعوودیە بە 336 هەزار و بەرزایل بە 286 بەرمیلی ڕۆژانە لە پلەکانی دواترەوە ناویان هاتووە.
ئەمریکا یەکەم وڵاتی بەکارهێنەری نەوتە کە ڕۆژانە 19 ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل بەکار دێنێت و ئەمەش لە سەدا 19.7 ی بەکارهێنانی نەوت لە سەر ئاستی جیهان لە خۆ دەگرێت./.