بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەسێک بە چەقۆ لە یەکێک لە بەشەکانی میترۆی پایتەختی ژاپۆن 15 کەسی بریندار کرد و پاشان لە ڕێگای بەنزینەوە ئاگری بەردایە ئەو شوێنە.
لەو هێرشەدا لانیکەم 15 کەس بریندار بوون و هێرشبەرەکەش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
ئاژانسی کیۆدۆی ژاپۆن ڕایگەیاند پاش ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هێڵی میترۆی شاری تۆکیۆ لانیکەم 15 کەس بریندار کران و هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ کەسێکیان دەستبەسەر کرد کە بە چەقۆ هێرشی کردبووە سەر خەڵک.
پۆلیسی تۆکیۆ هیچ وردەکارییەکانی دیکەی لە سەر ناسنامەی هێرشبەرەکە و ئامانجی لەو هێرشە بڵاو نەکردووەتەوە./.