بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەی بە پیشاندەری هەوڵی تیرۆریستان بۆ کەڵک وەرگرتن لە بۆشاییە ئەمنییەکان ناو برد و وتی کە دەبێت هەوڵە ئەمنییەکان بۆ تەواوکردنی سەرکەوتنی دژ بە داعش بەردەوام بێت.
ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە هێرشە تیرۆریستییەکەی ناوچەی کەرکوک کە بووە هۆی شەهیدبوونی چەند پێشمەرگەیەک و پێش ئەوەش هێرشەکانی سەر هێزە ئەمنییەکان لە دیالە و سەلاحەدین، پیشاندەری ئەوەیە کە تیرۆریستان بوونەتە هەڕەشە لە سەر ئاشتی کۆمەڵایەتی لە عێراق.
بەرهەم ساڵح جەختیکردەوە کە بەرپرسیاریەتی هەمووان لەم هەلومەرجەدا پێکەوەبوون و تەواوکردنی سەرکەوتنی دژ بە تیرۆریزمە لە ڕێگای زیاترکردنی هەوڵە ئەمنییەکان و پاڵپشتی لە هێزە چەکدارەکان./.