بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئامارە جیهانییەکان پیشان دەدەن کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە وڵاتانی جیهان بە هۆی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە، بەرەبەیانی یەک شەممە لە 5 ملیۆن کەس تێپەڕ بووە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە 247 ملیۆن و 97 هەزار و 998 کەس لە جیهان تووشی ئەم ڤایرۆسە بوون و 5 ملیۆن و 9 هەزار و 767 کەسیش بەم هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە.
بەڵام لە بەرامبەردا 223 ملیۆن کەس لەم پەتایە ڕزگاریان بووە و تەندرووستی خۆیان بە دەست هێناوەتەوە.
لە نێو وڵاتانی جیهانیش، ئەمریکا بە نزیکەی 46 ملیۆن و 700 هەزار کەس زیاترین توشبووی هەیە. ئەم وڵاتە بە 776 هەزار قوربانی لە پلەی یەکەمی وڵاتانی خاوەن زیاتر قوربانی کۆرۆنادایە./.