بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆرج قەرداحی وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان کە لەم ڕۆژانەدا کەوتووەتە بەر شەپۆلی هێرشە سیاسییەکانی سعوودیە و وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە، هەواڵی دەست لە کار کێشانەوەی خۆیی بە درۆ خستەوە.
کەناڵی المیادین ی لوبنان لە سەر زاری قەرداحی ڕایگەیاند کە دەست لە کار کێشانەوەی ناوبراو لە کابینەی نەجیب میقاتی باس نەکراوە.
هەفتەی ڕابردوو، قەرداحی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی لە پێش تۆمارکراودا بە توندی ڕەخنەی لە شەڕی سعوودیە و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن گرت و وتی کە دەبێت ئەم شەڕە بێهۆیە لە دژی گەلی زوڵملێکراوی یەمەن کۆتایی بێت./.