بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە پاش کۆبوونەوەی گرووپی 20 لە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا سەبارەت بە ئەگەری دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ڤیەننا تا پێش کۆتایی مانگی تشرینی دووەم، وتی کە مۆسکۆ دژی هەر گۆڕانکارییەکە لە ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران.
ناوبراو وتی: هەر زیادکردن یان کەمکردنێکی تەنانەت بچووک لەو ڕێکەوتنەدا قبووڵکراو نییە.
لاوڕۆڤ وتی: لایەنەکان دەیانەوێت بگەنە زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی، بەڵام ئەمەش دەبێت لە سەر هەمان ناوەڕۆکی ساڵی 2015 بێت کە لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە پەسەند کراوە و ئێمە پاڵپشتی لەم ڕەوتە دەکەین./.