بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس خزعەلی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕۆژی یەک شەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە نابێت لە هەژمارکردنەوەی دەستیی دەنگەکان متمانە بەو لایەنە بکرێت کە لە هەژمارکردنی ئەلیکترۆنیدا خیانەتی کردووە.
ناوبراو ڕایگەیاند: هەژمارکردنەوەی دەستیی دەنگەکان بە هەنگاوێکی پێویست دادەنرێت کە بە دڵنیاییەوە کارەساتەکە، نەک هەڵەی هەژمارکردنی دەنگەکان، ئاشکرا دەکات. بەڵام ئەم هەژمارکردنەوەیە مەرجی تایبەت بە خۆیی هەیە و یەک لەوانیش ئەوەیە کە متمانە بەو لایەنە ناکرێت کە پێشتر خیانەتی کردووە./.