بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی نێوان ڕیاز و تاران بەرەوپێشچوونی نەبووە.
ناوبراو وتی: تا ئێستا چوار گەڕی دانوستانەکان بەڕێوەچووە، دانوستانەکان لە کەشێکی دۆستانەدا بووە، ئێمە هیوادارین کە دانوستانەکان بەرەوپێشچوونی بەرچاو دابین بکەن بەڵام تا ئێستا پێشکەوتنی بەرچاو و گەشبینی لەم بوارەدا دابین نەکراوە.
وەزیری دەرەوەی سعوودیە وتی کە بەرنامەیەک بۆ گەڕی داهاتووی دانوستانەکان نییە بەڵام ئامادەین درێژە بە دانوستانەکان بدەین./.