بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی باقری جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری سیاسی، لە چاوپێکەوتنی کەناڵی روسیا الیوم، وتی: توانا بەرگرییەکانی هەر وڵاتێک تەنیا پەیوەندی بە هەمان وڵاتەوە هەیە و هەر وڵاتێک بە پێی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی خۆی هەڵسووکەوت دەکات تا هێزی بەرگری پێویست و گونجاو دابین بکات.
ناوبراو وتی: کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لەم چوارچێوەدا هەوڵیداوە ئاسایشی نیشتمانی و هەروەها بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی بپارێزێت.
باقری وتی: هیچ وڵاتێک مافی ئەوەی نییە سەبارەت بە توانا و سیستەمی بەرگری وڵاتێکی دیکە لە پێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی، لێدوان بدات./.