بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم ماڵە مێژووییە لە لایەن بەرپرسانی شیرازەوە وەک مۆزەخانەی هونەر دەستنیشان کراوە. ئەم بینایە پەیوەندی بە حەسەن عەلی سابیری سەنگەری، بازرگانێکی ناسراوی شیرازەوە هەیە کە لەو سەردەمەدا ماڵەکەیی بە شێوازێکی نوێ درووست کرد کە بووە هۆی سەرسوڕمانی سەرجەم ئەندازیارانی ئەو کاتەی شیراز.
ئەو گەشتیارانەی کە سەردانی شیراز دەکەن ئەم ماڵەش بە سەردەکەنەوە. حەسەن عەلی سابیر سەنگەری لە ڕووی بیناسازییەوە گرنگییەکی زۆری بەم ماڵەی داوە، لە ڕاستیدا شێوازێکی نوێ بووە و هەر ئێستاش بەو شێوازە کۆنەی ماوەتەوە./.